دوێنێ براکەى گیانى لەدەستدا
سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کەمێک پێش ئێستا، كرێكارێكی دیكەی سووتانی كارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا، دوێنێ براکەى گیانى لەدەستدا بوو، ئەوەش سێیەم بریندارى رووداوەکەیە کە گیان لە دەستدەدات.
سیداد ئەحمەد، پورزاى ئەو بریندارەى کارگەى غازى نەورۆز کە ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا بە 964 وت،” کەمێک پێش ئێستا دواى پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە پورزاکەم گیانى لەدەستدا”.
ئەو بریندارەى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا، سێیەم بریندارى رووداوى ئاگرەکەى کارگەى غازى نەورۆز بوو لە قوشتەپە کە دوێنێش براکەى بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا.
رۆژى پێنجشهممهى 23.5.2024 كارگەی غازی نەورۆز لەسەر رێگای ههولێر – قوشتەپە ئاگری گرت و له ئهنجامدا سێ كهس بریندار بوون،دوو رۆژ دواى رووداوهكه یهكێك له بریندارهكان بههۆى خراپی بارى تهندروستییهوه گیانى لهدهستدابوو، دوێنێش بریندارى دووهم بریندارى رووداوەکە کە ناوى (م. ر. ح)، بههۆى ئهوهى رێژهى سووتانهكهى 100% بوو گیانى لەدەستدا، ئەمڕۆش براکەى بەناوى (ا.ر.ح)، کە براى بریندارى دووەمە، گیانى لەدەستدا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح