هانسی فلیک راهێنەرە تازەکەی بارسا وێنە: ئاژانسەکان
یارییەکی مێژوویی تۆمارکردووە
هانز فلیك به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری بارسێلۆنا
964+
سۆما حەکیم زادە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به فه‌رمی هانز فلیكی ئه‌ڵمانی، وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكیان بۆ ماوه‌ی دوو له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه واژۆ كرد.
فلیك ئه‌و راهێنه‌ره بوو، كاتێك سه‌ركردایه‌تی بایرن میونشنی كرد و هه‌شت گۆڵیان له بارسێلۆنا تۆمار كرد له یارییه‌كی مێژوویی‌دا، به‌ڵام ئیتر ئه‌و سه‌ركردایه‌تی بارسا ده‌كات.
بارسێلۆنا ده‌مێكه له‌گه‌ڵ فلیك له گفتوگۆدایه و سه‌ره‌تا له له‌نده‌ن دانوستانیان كرد، به‌ڵام دوێنێ راهێنه‌ره‌كه گه‌یشته كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌مڕۆش گرێبه‌ستیان كرد.
له به‌رامبه‌ردا چاڤی هێرناندێز، هه‌رچه‌نده مانگێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی یانه‌كه‌ی جێهێشت.
پێداچوونەوەی : ئەرسەلان عەبدوڵا