کۆمپانی گرێبەست واژۆ دەکات

ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە لە میونشن

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە لە میونشن، ڤێنسینت کۆمپانی راهێنەری بەلجیکی ئەمڕۆ دەگاتە میونشن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن واژۆ بکات.

بەڕێوە بەرانی یانەی بایرن میونشن دوای کۆتاییهێنان بە گرێبەست لەگەڵ تۆماس توخێل، چەند بژارەیەکی باشیان هاتەسەر رێگە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا مەشقی تیپەکە وەربگرن، تەنانەت لەگەڵ چەند راهێنەرێکدا کەوتنە دانوستان.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم راهێنەرە لاوە ئەزموونێکی ئەوتۆی نییە لە راهێنەرایەتی تیپە گەورەکاندا، بۆیە دوای ئەم بڕیارە، یانەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووتەوە، بەڵام دواجار بەڕێوەبەرانی یانەی باڤاری بڕیاریان دا و وتیان: ئەمەیە بڕیارە راستەکە.

رۆژنامەی بیڵد دەڵێت: کۆمپانی بەر لە ئێوارە دەگاتە میونشن بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی وەک راهێنەری نوێی بایرن، هەموو رێککەوتنەکان لەسەر وردەکارییەکانی ئەم گرێبەستە کراوە و پێدەچێت بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بەنیازبن هەر ئەمڕۆ گرێبەستی کۆمپانی رابگەیەنن.

ڤێنسینت كۆمپانی، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز كۆنگۆییه‌، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بوو، وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی بێرنلیی ئینگلیزی بوو، پێش ئه‌وه‌ش وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر له‌ یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌ختی به‌لجیكی بوو.

كێ ده‌بێـته‌ راهێنه‌ری بایرن میونشن؟

كێ ده‌بێـته‌ راهێنه‌ری بایرن میونشن؟