لە حاسڵاتەوە

لە ئێران گێچەڵی سێکسی بە کەسوکاری گیراوەکان دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

داواکاری گشتی ئەنقەرە داوای لەسەر پێنج پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە تۆمارکردووەو بۆ هەر پەرلەمانتارێک داوای 38 جار سزای هەتا هەتایی کردووە، ئەو سکاڵایەی داواکاری گشتی لەسەر رووداوەکانی پەیوەست بە کۆبانێوەیە.

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی جێگیرکرد، بەپێی بڕیارە نوێیەکە هەر کیلۆیەک گەنم بە 31 سەنتی ئەمریکی وەردەگیرێت، جوتیارانیش گلەییان هەیە لەم نرخەو دەڵێن بەرووبوومەکەیان زۆری تێدەچێت و بەو حاڵە زەرەریانە.

دوای ئەوەی دادگایەکی ئەڵمانی سوپای پاسدارانی تۆمەتبار کرد بە سوتاندنی کەنیسەیەکی یەهودییەکان، ئێستا بە فەرمی ئەڵمانیا داوای لەیەکێتی ئەوروپا کردووە سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

تەنیا لە چەند هەفتەی رابردووداو لە وەرزی دروێنەکردنی گەنمدا، لە حەسەکەو دەروروبەری 499 دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراو بە هۆی ئاگرەوە لەناوچوون، ئێستا دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە نۆبە دەبنە پاسەوانی زەوییەکانیان بۆ ئەوەی لەئاگرکەوتنەوە بیانپارێزن.

میدیاکانی نزیک کە پارتی کرێکاران دەڵێن گەریلاکانیان لە مێرسین بە بۆمبی مۆلۆتۆڤ هێرشیان کردووەتە سەر کارگەیەکی سەر بە پۆلیسی تورکیا و بەتەواوی کارگەکەیان سوتاندووە، دەشڵێت لەمەودوا سەرچاوە داراییەکانی سوپاو پۆلیس دەکەنە ئامانج.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پاسەوانەکانی زیندانی قزڵحیسار لە شاری کەرەج تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەکاتی پشکنینی کەسکاری گیراوە سیاسییەکان گێچەڵیان پێ دەکەن و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەریان.