موقتەدا سەدر. فۆتۆ: X
"ئیسڕائیل ئاژاوەگێڕە"
موقته‌دا سه‌در داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی ئه‌مریكا نوێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، جارێكی دیكه داوای كرد باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێت.
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28.5.2024 له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه 964 بینیویه‌تی ده‌ڵێت، “ئیسرائیل دەوڵەتێکی ئاژاوەگێڕە و ئەمریکاش پشتیوانی لێدەکات”.
سەرۆکی ره‌وتی سه‌در داوای خۆی بۆ دەرکردنی نوێنەرایەتیی ئەمەریکا و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا نوێکردەوە.
ئەم هه‌ڵوێسته‌ی سه‌در دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززه دێت و ئیسرائیل به ده‌وڵه‌تێكی ئاژاوه‌گێڕ ناوده‌بات.
سه‌در پێشتریش له 27.10.2023 داوای له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق كرد، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق دابخات و باڵیۆزه‌كه‌ش ده‌ربكات، به‌هۆی پاڵپشتیی ئه‌مریكا له ئیسرائیل له شه‌ڕی دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و خه‌ڵكی غه‌ززه.