زووتر لەوەى چاوەڕێ دەکرا

کۆیە ئاوى بۆ گەڕایەوە

964+

وریا فەتاح

36 کاتژمێر پێش ئەو وادەیەى راگەیەنرابوو، کیشەى ئاوى چەند گەڕەکێکى کۆیە چارەسەر بوو و دەست بە دابەشکردنى کرایەوە.

ئەو گەڕەکانى کۆیە کە بێ ئاو ببون ئەمانە بوون (گەڕەکەکانى گردى، سەرباخ، حاجى قادر، فیدڕاڵى، شەوگێراوە، سەیران سیتى، ناوداران، گردى عەرەبیان، ئەندازیاران، بەشێک لە گەڕەکى کەکۆن، زانست، ماڵەکانى هەردوو بەرى شەقامى 40 مەترى).

بەهۆى کارکردن لە شەقامى 40 مەترى و گواستنەوەى بەشێک لە بۆریەکانى هێڵى سەرەکى، بڕیار بوو بۆ ماوەى 72 کاتژمێر ئەو گەڕەکانە بێ ئاو ببن، بەڵام بە وتەى محەمەد فەقێ، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى کۆیە کە قسەى بۆ 964 کردووە، بەهۆى کارى بەردەوامى تیمەکانیان، توانرا لەماوەى 36 کاتژمێردا بۆرییەکە بگوازرێتەوە و ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە بگەڕێتەوە.

بە وتەى ئەو ئەندازیارە، دوو رۆژ جارێک لە کۆیە ئاو بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت و نزیکەى دوو کاتژمێر ئاویان پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتى ئاوى کۆیە لە رێگەى پڕۆژەى ئاوى بۆگد و تەقتەق و سێ بیر، لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 675 مەتر سێجا ئاو بەرهەمدەهێنرێت و بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت.

کۆیە بێ ئاو دەبێت

کۆیە بێ ئاو دەبێت