لە دەربەندیخان

تانکەرێک بە دوو شێوە سزا درا

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

تانکەرێک کە بەهۆی پەککەوتنەوە لە رێگای دەربەندیخان بۆ زەرایەن، مابووەوە، دوو جۆر سزا درا، هاتوچۆش دەڵێت، کەمتەرخەمییەکی گەورەی کردووە.

شەوی رابردوو، تانکەرێک کە نەوتی رەشی بارکردبوو، لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، لە کار کەوت، بەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆی دەربەندیخانەوە سزا درا.

موقەدەم پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، “سەرقەباغی تانکەرەکە لە بری لاستیک بە تێپ بەستراوە و بووەتە هۆی رژانی نەوتێکی زۆر لە قەراغی شەقامەکە، ئەگەر پەکی نەکەوتبایە کێشەی گەورەی بۆ رێگاکە دروست دەکرد و دوور نەبوو ببێتە هۆی داخستنی”.

وتیشی، “شۆفێرەکەی جگە لە سزادان بە سەد هەزار دینار، تانکەرەکەشی تا ئێوارەی ئەمڕۆ دەستیبەسەرداگیرا، بەڵێننامەش بە شۆفێرەکەی پڕکرایەوە لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی سزای قورستر دەدرێت”.

دیسان لە رێگای دەربەندیخان نەوت رژا

دیسان لە رێگای دەربەندیخان نەوت رژا

یەکێک لە کێشە هەرە دووبارەکانی رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، رژانی سووتەمەنییە لە بارهەڵگرەکانەوە کە زوو زوو ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکەن و رێگاکە دادەخەن.

964، سۆراغی ژمارەی تانکەرە سزادراوەکانی کرد لەم مانگەدا، هاتوچۆ رایگەیاند ئاماری دیاریکراویان لەبەردەست نییە، بەڵام تەنیا لەم هەفتەیەدا دوو شۆفێر دراونەتە دادگا و سزای قورس دەدرێن.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

بەربەست بۆ بارهەڵگرەکانی دەربەندیخان دادەنرێت

بەربەست بۆ بارهەڵگرەکانی دەربەندیخان دادەنرێت