لە کەرکوک
ئیتر رۆژنامەنووسان بێ بەرامبەر چارەسەر دەکرێن
964+
میدیا گۆران
لەمەودوا رۆژنامەنووسان و خێزانەکانیان لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک بێ بەرامبەر چارەسەرى تەندروستیان بۆ دەکرێت.
تەندروستی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە داوای لە نەخۆشخانە حکومییەکان کردووە بەشێکی تایبەت بە رۆژنامەنووسان بکەنەوە کەتێیدا بێ بەرامبەر چارەسەر بکرێن و سەرجەم پێداویستیە پزیشکییەکانیان بۆ دابین بکرێت.
مەروان ئیبراهیم عانی، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری لە لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عیراق بە 964ـی وت، لەگەڵ رۆژی نیشتیمانی رۆژنامەنوسانی عێراق داواکارییەکم ئاڕاستەی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کرد، بەخۆشحاڵیەوە رەزامەندى لەسەر درا و بەشێکی تایبەت لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکانی شارەکە تەرخان کرا بۆ رۆژنامەنوسانی کەرکوک.
وتیشی،”ئەو هاوکارییە رۆژنامەنوسان و خێزان و ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەگرێتەوە لە رووی چارەسەرکردن و پشکنین و دەرمان و نەشتەرگەری، ئەمەش بۆ سەرجەم رۆژنامەنوسانی کەرکوکە بەبێ جیاوازی.
ئەم هەواڵە بەهاوکاری پەیامنێرمان کاروان ساڵحی کراوە.