گومانیان لە درۆن هەیە
گەنمى جوتیارانى گوندى نورەدین سووتا
964+
محەمە عەلى- پشدەر
ئاگرێکى گەورە لە گەنمى جوتیارانى گوندى نورەدین کەتەوە و تیمەکانى بنکەى بەرگرى شارستانى قەڵادزێ و هاوڵاتیانى گوندە کۆنتڕۆڵیان کرد
ئاگرەکە کاتژمێر 11:55 خولەکى ئەمڕۆ کەوتووەتەوە و وەک جوتیاران باسى دەکەن شەش بۆ حەوت دۆنم زەوى داچێنراو بە گەنم سووتاوە.
لەبەر ئەوەى ئاگرەکە لە ناوەڕاستى زەوییەکە دروستبووە، جوتیاران گومان دەکەن لە ئاسمانەوە ئاگر بەر بووبێتەوە زیاتریش گومانیان بۆ درۆن دەچێت.
هەرچەندە ئاگرەکە بەهۆى بوونى بایەکى بەهێزەوە بەخێرایى تەشەنەى کردووە، بەڵام پێش گەیشتنى تیمەکانى بەرگرى شارستانى دانیشتوانى گوندى نورەدین چوون بۆ کوژاندنەوەى ئاگرکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح