لە نەشرەی ئەم ئێوارەیە
سێ تۆمهتبارهكهى دهۆك دهستگیر كران و كێشهى جوتیارانى گهرمیانیش وهك خۆى ماوهتهوه
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر کوشتنى منداڵێکى تەمەن 5 ساڵان لە دهۆک، پۆلیس سێ کەسى دەستگیرکردووە و یەکێکیان دانى بە وەداناوە کە ئەو بە هەڵە منداڵەکەى کوشتووە کە ئامۆزایەتى.
بەشەخۆراکى مانگى چوار گەیشتووەتە کۆگاکان، داوا دەکرێت سبەینێ یەکشەممە بریکارەکان بچن بەشى خۆیان وەربگرن و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشى بکەن.
کێشەى جوتیارانى گوندەکانى داودە بەردەوامە و سورن لەسەر رێگریکردن لەو بارهەڵگرانەى گەنمى جوتیارانى گەرمیان بۆ سایلۆى خورماتوو دەهێنن.