نۆڤاك جۆكۆڤیچی یاریزانی سڕبی... وێنە:ئاژانسەکان
خۆى بەدەستەوەدا
نۆڤاك له پاڵه‌وانیه‌تیی رۆلاند گارۆس ده‌ترسێت
964+
سۆما حەکیم زادە
له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وە پاڵه‌وانیەتیى تێنسی رۆلاند گارۆس له فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام نۆڤاك جۆكۆڤیچ له ئێستاوه خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داوه و ده‌ڵێت، من به‌ربژێر نیم بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
رۆلان گارۆس له‌سه‌ر یاریگه خۆڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیاوازه.
نۆڤاك جۆكۆڤیچی یاریزانی سڕبی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهان لەو یارییەدا، كه براوه‌ی نازناوی ساڵی رابردووه رایگه‌یاند، بۆ ئه‌م ساڵ تواناى بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی نییه و به‌ربژێریش نییه.
ئاست و ئه‌نجامه‌كانی نۆڤاك دابه‌زیوه و له هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیی ژنێف و رۆما دووچاری شكست بوو.
نۆڤاك به‌م دواییه له رووی ته‌ندروستییه‌وه باش نییه و ركابه‌ره‌كانیشی ئێستا به‌هێزن و له‌و گه‌نجترن، بۆیه پێشبینی ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كرێت.
