رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان بووە هۆى گیان لەدەستدانى کەسێک... وێنە: پەیجى هاتوچۆى گەرمیان
کەلار
بەم شەوى هەینییە کەسێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
لە نزیک کەمپى زانکۆى گەرمیان، رووداوێکى هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و برینداریش هەیە.
بەپێى راگەیەنراوى هاتوچۆى گەرمیان بێت، رووداوەکە کەمێک پێش ئیستا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە کە لێخوڕى ماتۆڕسکیلەکە و کەسێکى تریش بریندار بووە.
بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کراوە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
بە وتەى سامان عەلى، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە 1.1.2024 تا ئێوارەى 17.5.2024، لە سنورى گەرمیان 144 رووداوى هاتووچۆ روویانداوە کە بەهۆیانەوە 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 201 کەس بریندار بوون.