ئەمەلێک هەیە بۆ دامەزراندن

دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان ئاگاداربن و فۆرم پڕبکەنەوە

964+

وریا فەتاح

تەندروستى گەرمیان ئاگادارى دەرچووانى بەشە پزیشکییەکانى دەکاتەوە کە فۆرم پڕ بکەنەوە، هەرەچەندە لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت، پڕکردنەوەى فۆرمەکە بۆ زانینى ژمارەیەیانە، بەڵام 964 بەدواداچوونى کرد و دەرکەوت ئەمەلێک هەیە بۆ دامەزراند.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، تەندروستی گەرمیان، هەستاوە بە ئامادەکردنی فۆرمێکی تایبەت بەمەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکیی و تەندروستییەکانی سنووری گەرمیان کە دانەمەزراون لە کەرتی حکومی.

باس لەوەشکراوە، فۆرمەکە بەمەبەستی دامەزراندن نییە، بەڵکو بەمەبەستی تۆمارکردن و ئامارکردنی دەرچووانی ئەو بەشانەیە، بۆ زانینی ژمارەیان و  راست و درووستیان.

964 قسەى لەگەڵ دکتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان کرد، ئەو باسى لەوەکرد، تائێستا نازانین چەند دەرچووى بەشە پزیشکییەکانمان هەیە لە سنورى گەرمیان، بۆیە لە رێگەى ئەو فۆرمەوە هەم دەمانەوێت ژمارەیان بزانین هەم پسپۆرییە جیاوازەکانیان.

ئەو فۆرمە بۆ دامەزراندنە؟، ئەوە پرسیارى 964 بوو بۆ سیروان محەمەد، ئەو وتى،”ئەمەلێک هەیە بۆ دامەزراندنى 100 دەرچووى بەشە پزیشکییەکان بۆ تەندروستى گەرمیان، بەڵام تائێستا هیچ فەرمانێک نییە بۆ دامەزراندن و هیچ لیستێکیشمان بەرز نەکردووەتەوە تەنیا داوامان کردووە”.

“لەماوەى کەمتر لە 2 کاتژمێر لە دانانى ئاگادارییەکە لە پەیجى تەندروستى گەرمیان، زیاتر لە 200 دەرچووى بەشە پزیشکییەکانى ئەو سنورە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە”، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان واى بە 964 وت.

لەم بەستەرە فۆرمەکەت پڕبکەرەوە.

دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دادەمەزر...

دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دادەمەزرێندرێن