بکوژ هەڵهاتووە

زەوی و زار  دوو براى له‌یه‌كدى كرد

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا، له گوندی خەیزەر، لە باکوری قەزای خورماتوو، دوو برا لەسەر کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵیەوە دەبێتە دەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا برایەک بەچوار فیشەک براکەی خۆی دەکوژێت.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو  بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراونەته‌وە لە روداوێکی کوشتن، دوای گەیشتنیان بەشوێنی روداوەکە دەرکەوتوە کە دوو برا لەسەر کێشەی زەوی و زار بوەتە شەڕیان.

وتیشی “برا گه‌وره‌كه‌ برا بچچوكه‌ ته‌مه‌ن 52 ساڵییه‌كه‌ى كوشتووه‌ و خۆیشی هه‌ڵاتووه‌” .

ئێستا هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لەسەر روداوەکەو دۆزینەوەی بکوژ، تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

50 قەرەوێڵەی دیکە بۆ نەخۆشخانەکەی خورماتوو زیاد کرا

50 قەرەوێڵەی دیکە بۆ نەخۆشخانەکەی خورماتوو زیاد کرا