لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
لە چوارچێوەی هەژماری من
وەزارەتی دارایی زانیاری 453 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی دووەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەی بانکی TBI کرد و رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکەن.
لیستی ئەمجارە زانیاری 453 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی لەخۆگرتووە و دووەم لیستە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری موچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات”.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو.
داواشدەکات بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.