کارەکانی کارگەکە راگیراوە

لە کارگەیەکی کەلار 15 تۆن پەنیری بەسەرچوو دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای کەلار نزیکەی 15 تۆن پەنیری بەسەرچوو لە کارگەیەکی شیرەمەنی دۆزراوەتەوە، لەسەر ئەوە بڕیاردراوە بە راگرتنی کارەکانی کارگەکە بۆ ماوەیەکی کاتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، لیژنەی پشکنینی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان و ڤێتێرنەری گەرمیان و بەشی ئاسایشی ئابوریی چوونەتە کارگەیەکی شیرەمەنی و بڕی 290 سەتڵ پەنیری پێنج کیلۆگرامیان گواستووەتەوە بۆ لەنێوبردن.

کامەران محەمەد، بەڕێوەبەری خۆپارێزی تەندروستی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە کاری کارگەکە راگیراوە و تاوەکو هەفتەی داهاتوو رۆژی شەممە رێگە بە کارکردنی نادرێت.

جگە لە بوونی پەنیری بەسەرچوو، لیژنەکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە کارگەکە ژمارەیەک مەرجی تەندروستی و پاکوخاوێنی نەبووە.

قایمقامییەتی کەلار جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

قایمقامییەتی کەلار جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە