چین لە عێراقە

“واشنتن نایەوێ نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتە دەستی چینەوە”

964+
ئەحمەد مستەفا

“لە کاتێکدا، کە حکومەتی عێراق دەرگایەکی فراوان بۆ کۆمپانیا چینییەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی باڵادەستی خۆیان بەسەر پیشەسازیی نەوت و گاز لە عێراقدا درێژ بکەن، ئەمریکا هەنگاو دەنێت بۆ بێلایەنکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان”، ئەم دیارترین رستەی بەدواداچونێکی رۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەنە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بەردەوام له پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەره، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان، تا کارەکانی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق خێرا بکرێن له رێگه ی بۆرییەکانی بەندەری جیهانی تورکیاوه.

ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەولێر کردووە

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤێدانت پاتەل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە واشنتن بەڕێوەچوو وتی، “پەرەپێدان بە رێگە جیاوەزاکانی گەیاندنی وزەی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە بەرژەوەندی عێراق و ئەمریکادایە”، لێدوانەکانی پاتەل هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی جێفری پایێت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە بۆ هەولێر و داوای لێکردوون بەرهەمهێنان لە ناوچەکەدا زیاد بکات.

ئەو رۆژنامەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، لە کاتێکدا ئەم هەنگاوەی بایت لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی دەرفەتەکان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دێت، بەڵام ناوچەکە بەدوای پاڵپشتی واشنتن دەگەڕێت لە بەرامبەر فشارەکانی بەغدا و خواستی کۆنترۆڵکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

خاوبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانێکە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراقدا رەزامەندییان بۆ کار لەدەستداوە بە قازانجی چین و روسیا، چەند رۆژێک لەمەوبەر عێراق کێڵگەیەکی وەبەرهێنانی لە رۆژهەڵاتی بەغدا بە گروپی نەوت و غازی سروشتی ژۆنگمانی چینی بەخشی بۆ پەرەپێدانی مەیدانی.

چینییەکان لە زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق وەبەرهێنان دەکەن

لە کاتێکدا گروپی وزەی یەکگرتووی چینی سەرمایەگوزارییەکی گەورەی لە کێڵگەی فاو لە بەسرە لە باشووری وڵاتەکە بەدەستهێنا، هەروەها کۆمپانیای جیۆ جەیدی چینی لە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و غازی زوربات لە پارێزگای واست لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دواتر راگەیەندرا کە کۆمپانیای جیۆ جێد وەبەرهێنانەکەی لە نەوتی جەبەل سەنام کە دەکەوێتە ناو پارێزگای بەسرە لەسەر سنووری عێراق و کوەیت بردووەتەوە.

ئەمەش رێک ئەوەیە کە چین لە دوای دەستپێکردنی مانۆڕەکەی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە ئەمریکا بەجێی هێشتووە بە کەمکردنەوەی بوونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای کشانەوەی تاکلایەنەی لە پلانی کاری هاوبەش لە 8.5.2018 کە لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهات، هەوڵی بەدەستهێنانی داوە.

پەکین دەتوانێت ئەمە بەدەستبهێنێت بە کەمکردنەوەی نرخی بازاڕی جیهانی بۆ نەوت و گاز، ئەمەش لە سایەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی “نەوت بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان”ی ساڵی 2019 کە ڕێگە بە کۆمپانیا چینییەکان دەدات وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراق بکەن لە بەرامبەر نەوت.

ئەمریکا پەل و پۆی چین دەکات

ئەمریکا پەل و پۆی چین دەکات

ئەمریکا لە عێراق ناڕوات و چینیش هەڕەشە لە ئیسرائیل دەک...

ئەمریکا لە عێراق ناڕوات و چینیش هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

ئەپڵ واتسئەپ و سرێدسی لە چین کشاندەوە

ئەپڵ واتسئەپ و سرێدسی لە چین کشاندەوە