بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق: ئەوەی قسە بکات سزا دەدرێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

وەزارەتی پەروەردەی عێراق نوسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە ناردووە دەڵێت، هەموو فەرمانبەرەکانتان ئاگادار بکەنەوە نابێ بەبێ پرس لە کەناڵە ئاسمانییەکان دەربکەون، نابێ لەسەر سۆشیال میدیا قسە بە کەسایەتییە سیاسییەکان بڵێن.

بەڵێن نامەیەکیش بە هەموو مامۆستاو فەرمانبەرەکان پڕ دەکەنەوە کە وەعد دەدەن شتی واناکەن، هەڕەشە لە سەرپێچیکارانیش دەکات کە ڕێ وشوێنی یاسایی دەگرنەبەر.

نوسراوێک بە ژمارە 24015 کە رێکەوتی 2ی ئایاری 2024، دەرچووە بەڵام تازە کەوتووەتە دەست میدیاکان، تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاساو رێنماییەکان، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، کارگێڕی قوتابخانە وپەیمانگاکان، هەموو دەرکەوتنێکی میدیایی فەرمانبەران لە کەناڵەکان و بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە بکرێت.

بە پێی نوسراوەکە، لە حاڵەتی سەرپێچیکردندا، رێکاری یاسایی دژی بەڕێوەبەری بەش و قوتابخانەکەو فەرمانبەرە سەرپێچیکارەکەش دەگیرێتەبەر.

لە فۆرمی بەڵێننامەکەدا،فەرمانبەران  دەبێت ناو و ناونیشانی کاری خۆیان بنوسن و بەڵێن بدەن جگە لە ناوەڕۆکی پەروەردەیی هیچ ناوەڕۆکێکی تر بڵاونەکەنەوە، بەتایبەتی هەڕەشە و رەخنەگرتن لە کەسایەتیە سیاسیی و بەناوبانگەکان لە کۆتاییشدا کە واژۆی دەکەن شوێنی نیشتەجێبوونیان بنوسن.

وەزارەتی پەروەردە بۆ ناوەندەکانی خوێندن: نمرەکان لە ئی...

وەزارەتی پەروەردە بۆ ناوەندەکانی خوێندن: نمرەکان لە ئی پەروەردە تۆمار بکەن