زاخۆ

لە رووبەڕووبونەوەی باندێکی مادەی هۆشبەر دوو کارمەندی هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیەک بریندارن

964+

شڤان عەبدوڵا

لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەکان لەگەڵ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە ناو بازاڕی زاخۆ دوو کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی زاخۆ بە 964ـی وت، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا تەقە کراوە و پۆلیسێک و ئاسایشێک برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتێشی، ئەو باندە دوو کەس بوون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون و هەڵاتون.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی زاخۆوە بە 964ـی وت. تا ئێستا بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ کەس هێنراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ کە پۆلیس و ئاسایشێک و هاوڵاتیەکە ولە ژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستیان جێگیرە.

لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون