پۆلیسی ئیتاڵیا. فۆتۆ: رۆیتەرز
لە لیستی سوری ئینتەرپوڵدایە
داواکراوێکی کورد لە ئیتاڵیا دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
داواکراوێک کە بەرەگەز کوردە و لە لیستی سوری پۆلیسی ئینتەرپوڵدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئیتاڵیا دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆربوو بەدوای “بارش بۆیون” دەگەڕان و دواجار تیمێکی هاوبەشی پۆلیسی ئیتاڵیا و تورکیا لە شاری ڤیتەربۆی ئیتاڵیا دەستگیریان کردووە.
دەستگیر کراوەکە خەڵکى باکوورى کوردستانە و بەوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرۆکی رێکخراوی “تاوانکاریی داڵتۆن” بووە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا جگە لە بارش 19 ئەندامی دیکەی رێکخراوەکە دەستگیرکراون.
بارش تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی 56 تاوان کە سیانیان کوشتنە و ئەوانەی دیکەش بریتیە لە پەلاماردان و تاڵانی، تا ئێستاش 175 کەسی سەر بە رێکخراوەکەی دەستبەسەرکراون و خراونەتە زیندان.