دیمەنی چەند سەگێکی بێ لانە _ وێنە: 964
لە هەولێر
ئه‌و پیاوه‌ی سه‌گ گازی له لووتی گرت گیانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دانیشتوونی گوندی باغه‌مره‌ی شه‌هاب له نزیك ناحیه‌ی داره‌تووی هه‌ولێر، كه له رۆژی 11.5.2024 سه‌گێك په‌لاماری دابوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
هاوڵاتییه‌كی گوندی باغەمرەی شەهاب، كه نه‌یویست ناوی ببرێت، ئاماژه‌ی به‌وه دا، سه‌گه‌كه لووتی ئه‌و پیاوه‌ی خواردبوو، هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرابوو، بڕیاریش بوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت بۆ جوانكاری ئه‌و شوێنه‌ی سه‌گه‌كه لێی كردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای 11 مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی سپارد.
ئه‌و پیاوه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له گوندی باغه‌مره‌ی شه‌هاب نیشته‌جێ بوو.
دوای دروستكردنی شه‌ڵته‌رێك بۆ سه‌گه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ژماره‌ی سه‌گه بێلانە و بهڕهلاكان كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌وله‌وێش ماون و جار هه‌یه په‌لاماری هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.