گرافیك: 964+
"دوای 12 کاتژمێر"
تەرمی ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای نزیکەی 12 کاتژمێر، ئەو گەنجەی دوێنێ ئێوارە لە رووباری سیروان لە قەزای دەربەندیخان خنکا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە 964ى وت، شەوی رابردوو بەھۆی بەردانەوەی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان، ئاستی ئاوی رووباری سیروان زیادی کردبوو، بۆیە نەدەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
وتیشی، “دوای ئەوەی داوامان کرد بەردانەوەی ئاوەکە رابگیرێت بەیانی تەرمەکەی ھاتبووە قەراغ رووبارەکە و دۆزیمانهوه”.
ئاماژەی بەوەش کرد، دواى ئهوهى نزیکی کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە.
گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە، ئێوارەی دوێنێ بە مەبەستی مەلهکردن رۆیشتبووە سەر رووباری سیروان لە کەمپی خوارووی قەزای دەربەندیخان.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن