ئێمباپێ تۆڵه‌ی له‌ خلێفی كرده‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كیلیان ئێمباپێ تۆڵه‌ی خۆی له‌ ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرده‌وه‌ و حیسابیشی بۆ ناكات.

ئێمباپێ شه‌وی رابردوو له‌ پاریس ئاهه‌نگێكی ئه‌نجام دا بۆ ماڵئاواییكردن له‌ یانه‌ی پاریس و هه‌وادارانی، نزیكه‌ی 250 كه‌سیشی بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ بانگهێشت كردبوو، به‌ڵام ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریسی ئیهمال كرد و بانگی نه‌كرد.

میدیاكانی فه‌ره‌نسا ئاشكرایان كرد، ده‌مه‌قاڵی و گرژی له‌ نێوان ئێمباپێ و خلێفی پێش یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تولۆز روویداوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمباپێ له‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاویكرده‌وه‌ و ماڵئاوایی له‌ پاریس سانجێرمان كرد، ناوی خلێفی نه‌هێناوه‌.

میدیای فه‌ره‌نسی ئاشكرایان كرد، ئێمباپێ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا، كه‌ له‌ رێستورانتی ناو بورجی ئیفڵ سازیدا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆنیشی بانگهێشت كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆك داوای لێبوردنی كردووه‌ و ئاماده‌نه‌بووه‌.
بڕیاره‌ ئێمباپێ به‌م زووانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات.

ئیمباپێ خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌

ئیمباپێ خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌