بووە ئەفسانەی یانەکە

تۆنی کروس وازیهێنا و یانەی شاهانەش قسەیان هەیە

964+

سۆما حەکیم زادە

ریال مەدرید سوپاس و خۆشەویستی خۆی ئاراستەی تۆنی کرۆس دەکات، یانەکە پێی وایە کروس یاریزانێکە ئێستا بەشێکە لە مێژووی ریال مەدرید و یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوان و جیهان.

تۆنی کروسی ئەڵمانی ئەمڕۆ رایگەیاند، لە دوای یۆرۆی 2024 واز لە یاریکردن دەهێنێت.

بەم بۆنەیەوە یانەی ریال مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، “تۆنی کرۆس لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کرد و یاریزانێکی سەرەکی بووە لە یەکێک لە قۆناغە سەرکەوتووەکانی مێژووی 122 ساڵەی ریال مەدرید، لە ماوەی ئەو 10 وەرزەدا بەرگری لە درێس و لە یانەکەمان کردووە، لە 463 یاریدا 22 نازناوی بەدەستهێناوە کە بریتین لە 4 جامی ئەوروپا، 5 جامی جیهانی یانەکان، 4 جامی سوپەری ئەوروپا، 4 خول، 1 جامی شا و 4 جامی سوپەری ئیسپانیا.

جگە لەو نازناوانەی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستی هێناوە، تۆنی کرۆس پاڵەوانی جیهانی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە جامی جیهانیی 2014ی  بەرازیل، هەروەها لەگەڵ بایرن میونشن جامی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپا، 3 بۆندسلیگا و 3 جامی ئەڵمانیا،  2 جامی سوپەری ئەڵمانیاشی بەدەستهێناوە.

یانەی شاهانە دەڵێن، تۆنی کرۆس بۆ هەمیشە لە دڵی هەموو یاریزانانی مەدریددا دەمێنێتەوە بەهۆی نایابی تۆپی پێی و ئەو یاریزانێکە هەموو شتێکی بەخشی بۆ ئەم درێسە و هەمیشە نوێنەرایەتی بەهاکانی ریال مەدرید دەکات.

ریال مه‌درید كرۆسی بۆ ساڵێكی دیكه‌ش ده‌وێت

ریال مه‌درید كرۆسی بۆ ساڵێكی دیكه‌ش ده‌وێت