ئۆفەرێکی گەورە هاتووە

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئاراوخۆ دەبێت؟

964+

سۆما حەکیم زادە

ئۆفەێکی زەبەلاح بۆ ئاراوخۆ یاریزانەکەی بارسا هاتووە و ئەم ئۆفەرەش بەڕێوەبەرانی بارسای تووشی دوودڵی کردووە، بەڵام یانەکە نایەوێ دەستبەرداری یاریزانەکەی  بێت.

ئاستێکی ئاراوخۆ لە چەند وەرزی رابردوودا لە هێڵی بەرگریی بارسێلۆنا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشاوە، پێشتریش باس لەوە کرابوو  بایرن میونشن بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات.

لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا، بەڕێوەبەرانی بارسا چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئامادەنین ئەم یاریزانە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن و بە یەکیک لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکەیان دەزانن.

رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە کە ئۆفەرێکی زۆر زەبەلاح و بەرچاو بۆ کڕینی ئەم ئەستیرەیە گەیشتووەتە بارسا، بۆیە ئەستەمە بۆ بەڕێوەبەرانی یانەکە ئۆفەرەکە رەتبکەنەوە، هەرچەندە سەرچاوەکە ناوی یانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بایرن میونشنی ئەڵمانی بێت، چونکە ئەوان زۆر ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکەن.

ئاراخۆ سێ یارى رادەگیرێت

ئاراخۆ سێ یارى رادەگیرێت