"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حزبەکەی بێده‌نگن"
پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار به پاره‌ی خێرخوازان نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات
964+
راژان باجه‌لان – خانه‌قین
پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداری شه‌ڕی داعش، پێویستی به سێ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ی نییه و كه‌سوكار و هاوڕێیانی له خانه‌قین هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ ده‌ستپێكردووه.
پێشمه‌رگه‌كه حه‌وت هه‌شت ساڵه له ماڵه‌وه كه‌وتووه، سه‌لام عه‌بدوڵاش، كه یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی و به‌شداره له هه‌ڵمه‌ته‌كه، ده‌ڵێت، تا ئێستا به چوار رۆژ حه‌وت ملیۆن دیناریان كۆكردووه‌ته‌وه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا داوا له خێرخوازان كراوه به هه‌زار دینار به‌شداریی بكه‌ن و ئه‌وه‌شی توانای هه‌یه زیاتر دابنێت.
سه‌لام هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تا ئێستا نه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نه حزبه‌كان ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه برینداره درێژ نه‌كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا