رووداوێکی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە دنیا سەرقاڵ دەکات

+964

ژووری هەواڵ

ئەستێرەناسە لوبنانییەکە پێشبینی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێرانی کردووە
ڤیدیۆیەکی ئەستێرەناسی بەناوبانگی لوبنانی لەیلا عەبدولەتیف سۆشیال میدیای عەرەبی تەنیوە، خەڵک گرێی دەدەنەوە بە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێران.
ئەو ئەستێرەناسە کە هەوادارەکانی دەڵێن پێشبینییەکانی راستەو نموونەکانی پێشوو دەهێننەوە، بەر لە پێنج مانگ لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: فڕۆکەیەک دەکەوێتە خوارەوەو هیچ یەکێک لە سەرنشینەکانی نەجاتیان نابێت.
ئەوانەی ڤیدیۆکەی بڵاودەکەنەوە دەڵێن: راست دەرچوو، ئەمە فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێرانە، ئەوانەشی بڕوایان بە پێشبینییەکانی نییە دەڵێن ئەمە رێکەوتەو هێشتا ساغیش نەبووەتەوە ئایا سەرۆکی ئێران و ئەوانەی لەگەڵیدان رزگاریان دەبێت یان نا.