هۆکارەکەی نەزانراوە

ئاگرەکەی کەرکوک 51 دوکان و کۆگای سووتاند

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دواین ئاماری فەرمی ئاگرەکەی هەردوو خان قیردار ناو بازاری گەورەی کەرکوک گەیشتە 51 دوکان و کۆگا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024بەشێکی زۆری دوکان و کۆگاکانی ناو هەردوو خانی قیردار لە  بازاری گەورەی کەرکوک بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت و سووتا تەمەنی ئەو دوو خانە 141ساڵە، چەندین ساڵە لە ناو ئەو دوو خانە جل و بەرگ و پێداویستی جوانکاری ژنان و منداڵانی تێدا دەفرۆشرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هۆی رێگری کردنیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی ئەو بازاڕە تایبەتە بەجل و بەرگ و جوان کاری ئاگرەکەی بەزووی تەشەنەی دەکرد کۆی گشتی 14 کۆگا و 36 دوکان بە تەواوی سوتاون و چەند دوکانێکیش بە هۆی دوکەڵەوە زیانیان پێ گەیشتوە.

وتیشی ئاگرەکە لەلایەنی 14 تیمی ئاگر کوژێنەوەی بەرگری شارستانی کەرکوک و کۆمپانیای نەوتی باکور و  غازی باکور و کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان دوای سێ کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

لە ناو بازاری گەورە نزیک قەڵای کەرکوک دوو خان قیردار هەیە چەند مەترێک لەیەکتر دوورن و لەیەک ساتدا هەردوکی ئاگری گرتووە، کۆی گشتی پێک هاتووە لە 160دوکان و کۆگا لە ساڵی 1883دروست کراوە و پاشان لەلایەن وەقفی سونیەوە نۆژەن کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگر لە بازاڕی قەڵای کەرکوک کەوتەوە

ئاگر لە بازاڕی قەڵای کەرکوک کەوتەوە