له‌ كۆى 97 گوند 19 یان چۆڵكراون

گوندێكی دینارته‌ یه‌ك ماڵى لێده‌ژی و ئه‌ویش كۆچه‌رییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى ئاكرێ، گوندێك هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك ماڵى لێده‌ژی، ئه‌و ماڵه‌ش كۆچه‌رییه‌ و به‌رده‌وام له‌و گونده‌ نامێنێته‌وه‌.

گونده‌كه‌ ناوى (شنیێ)یه‌ رووبارى زێی گه‌وره‌ به‌ به‌رده‌مدا ده‌روات و سروشتێكى سه‌ره‌نجڕكێشی هه‌یه‌، له‌ خانوێك و چه‌ند گه‌ورێكی ئاژه‌ڵان پێكهاتووه‌.

سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته‌، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ گونده‌كه‌ له‌ یه‌ك ماڵ پێكهاتووه‌ و ئه‌ویش ئاژه‌ڵدار و كۆچه‌رییه‌.

وتیشی “ئه‌و ماڵه‌ به‌رده‌وام له‌و گونده‌ نامێنێت و كوێستانى و گه‌رمێن ده‌كات”.

به‌هۆى چۆڵبوونى تا ئێستا كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك ئاو و قوتابخانه‌ و رێگاى قیڕتاو یان كۆنكرێتى بۆ نه‌چووه‌، ده‌شڵێت “له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یدا “نزیكه‌ى نۆ گوند بێ كاره‌بان”.

دوو گوندى شنیێ هه‌ن، یه‌كه‌میان شنێی سه‌روو كه‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ى دینارته‌یه‌ و شنێی خوارووش هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ى دێره‌لووكه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ سنووره‌كه‌یدا 97 گوند هه‌ن به‌ڵام ته‌نیا له‌ 78 گوندا ژیان هه‌یه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مووى چۆڵكراون.

به‌شێك له‌و گوندانه‌ به‌هۆى دۆخى خراپی ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ر له‌ دواى راپه‌ڕینه‌وه‌ ئاوه‌دان نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌، به‌شێكیشیان ته‌نیا له‌ هاویناندا دانیشتوانه‌ى بۆى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

مانگی چوار خەڵکی دینارتە بۆ دەرمان و دکتۆر پێویستیان ب...

مانگی چوار خەڵکی دینارتە بۆ دەرمان و دکتۆر پێویستیان بە هیچ شوێنێک نامێنێت