فیگەن یوکسەکداغیش

دەمیرتاش بە 20 ساڵ و ئەحمەد تورک بە 10 ساڵ زیندانى سزادران

964+

وریا فەتاح

لەسەر دۆسیەى رووداوەکانى کۆبانێ، بڕیارى سزاى زیندانى 20 ساڵ  بۆ دەمیرتاش و 10 ساڵ  بۆ ئەحمەد تورک بڕایەوە، فیگەن بوکسەکداغیش بە 19 ساڵ زیندانى سزا دەدرێت.

دۆسیەى کۆبانێ تایبەتە بەرووداوەکانی کۆبانێ کە لە رۆژانى 6 بۆ 8ـى 10ـى 2014.

لە 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە، 108 کەس کە لە بەرپرسانى باڵاى باکورى کوردستان پێکهاتوون، لەسەر دۆسیەى رووداوەکانى کۆبانێ سزاى قورسیان بەسەردا سەپێنرا، لەوانە بڕیاری 20 ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا هەشت ساڵى لە زیندان تیپەڕانددووە، 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین و 19 ساڵ بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

هەر لە بڕیارەکاندا، دادگا بێتاوانى بۆ هەریەک لە ئاڵتان تان، پەرلەمانتارى پێشوى هەدەپ و ئایهان بیلگەن، سەرۆکى پێشووى شارەوانى ئاگرى دەرکرد، بەڵام گوڵتان کشناک 12 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا و بە لەبەرچاوگرتنى ماوەکەى لە زیندان، بڕیارى ئازاد بوونى دەرکرا.

دواى ئەوەى داعش هێرشى کردە سەر کۆبانێ، بەرپرسان و سەرکردەکانى کورد لە باکورى کوردستان، بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى فشاریان بۆ حکومەتى تورکیا هێنا کە رێگەبدات بە ناردنى چەک و هاوکارى بۆ شەڕڤانان، بەڵام  لە ئەنجامى گرژییەکاندا نزیکەى 50 هاوڵاتى و ئەندامى هێزى مەدەنى کوژران و نزیکەى 700 کەس بریندار بوون و ژمارەیەک کەسیش دەستگیرکران.

لەسەر ناوهێنانی دەمیرتاش لێکۆڵینەوە لە کەناڵێک دەکرێت

لەسەر ناوهێنانی دەمیرتاش لێکۆڵینەوە لە کەناڵێک دەکرێت