هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوو کێشەی ئاڵۆز پێکەوە چارەبوون

964+

ژووری هەواڵ

ئەم ئێوارەیە دوان لە کێشە ئاڵۆزەکانی ئەم هەفتەیە چارەسەر بوون، ئەمڕۆ لیژنەیەکی پەرلەمانی لە بەغداوە چوونە سەرگەڕان، ئەو گوندەی دەمێکە کێشەی کوردو عەرەبی لەسەرە، ئیتر رێگەدترا جوتیارە کوردەکان بەربوومەکەیان دروێنە بکەن و رەنج بەخەسار نەبن.

ئەوەی روودەدات هیچ ئاسایی نییە، دەردە باڵندە خەریکە بەتەواوی تەشەنە دەکات و هەفتەی پێشوو لە دوکان بەشێکی زۆری نەورەسەکان تیاچوون، ئێستاش ئەم بەزمە لە خورماتوو سەریهەڵداوە.

هێشتا قەیرانی بوتڵە کلۆرەکەی ئاوی قەڵادزێ کۆتایی نەهاتووە، خەڵکی گوندەکانی ئەو دەوروبەرە دڵیان رەحەت نییە، دەڵێن خۆمان تەنگەنەفەس بووین و مریشکەکانمان بردار دەبنەوەو ئاژەڵەکانیشمان نەخۆش دەکەون، هەموو گومانەکەیان بۆ ئەوە دەچێت خەتای کلۆرەکە بێت.