رۆژانه 17 تۆن كۆده‌كه‌نه‌وه
لە سه‌نگه‌سه‌ر 60%ـى پاشماوه‌ى فڕێدراو خواردن و خۆراكه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى سه‌نگه‌ر ده‌ڵێت، رۆژانه 17 تۆن پاشماوه‌ى جیاواز له سنووره‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه و زۆرترین رێژه‌ى فڕێدراوه‌كان خواردنه و كه‌مترینیشین كانزاكانه.
كۆمپانیایى بیڤان له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه زبڵ و پاشماوه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر كۆده‌كاته‌وه و له شوێنێكى تایبه‌تیش ژێر خاكیان ده‌خات.
دلێر ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاره‌اونى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى وت، خواردن و خۆراك زۆرترین رێژه‌ى پاشماوه‌كانن كه كارمه‌نده‌كانیان رۆژانه كۆیده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی،”رۆژانه له‌و 17 هه‌زار و 510 كیلۆگرام زبڵ و پاشماوه‌یه 10 هه‌زار و 558 كیلۆگرام بریتیه له ماده خۆراكى و خواردنه‌كان كه ده‌كاته 60% ئه‌و پاشماوانه”.
سێ هه‌زار 103 كیلۆگرام پلاستیك كه ده‌كاته 18% و 910 كیلۆگرام ماده‌ى په‌ڕۆ كه ده‌كاته 5% و 717 كیلۆگرام كاغه‌ز و كارتۆن كه ده‌كاته 4% و 560 كیلۆگرام شووشه به‌ڕێژه‌ى 3% و 297 كیلۆگرام كانزاى جۆراوجۆر به‌رێژه‌ى 2%، رۆژانه له سه‌نگه‌سه‌ر كۆده‌كرێته‌وه.
وتیشی،”بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پاشماوانه ناچارین هه‌مووى له شوێنێكی تایبه‌ت ژێرخاك بخه‌ین به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارگه‌ى ریسایكلینمان نییه”.