بە هۆی رووداوە گەورەکەی ئەمڕۆوە بوو

لە گەرمیان سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا

+964

ژووری هەواڵ

بەهۆی رووداوەکەی ئەمڕۆی سەر رێگای کەلار – کفری، ئیدارەی گەرمیان سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.
سێ خولەک پێش ئێستا جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەسەر فەیسبووک رایگەیاند بە بۆنەی رووداوەکەی ئەمڕۆوە لە گەرمیان سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایار، لەسەر رێگای کەلار و کفری مینی پاسێک وەرگەڕا کە قوتابیانی ئامادەیی باکووری لەکەلارەوە بردبوو بۆ کفری تا گەشتی زانستی ئەنجام بدەن، لە رێگای گەڕانەوە لە نزیک گوندی حەسیرە مینی پاسەکە وەرگەڕا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستداو حەوتی دیکە بریندار بوو، دوان لەوانەی گیانیان لە دەستدا خوشک بوون.

دانیا ئەحمەد لەتیف، کەوسەر ئەحمەد لەتیف، شەم سامان، ئارەزوو سەردار، ئەو چوار کچە بوون کە لە رووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لە دەستدا، حەوت کەسی دیکەش بریندارن.

لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە ”لەناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین و نیگەرانی و خەمباری سەرجەم چین و توێژەکان و خەڵکی گەرمیان و کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەم رووداوە بۆ هەموو لایەک جێگەی داخ و پەژارەیەکی قوڵە، وەک هاوخەمییەک بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین”.

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاس...

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاسەکە خستەڕوو