بە تەواوى

کێشەى نزمى ڤۆڵتییەى کارەباى پێباز چارەسەر دەکرێت

964+

وریا فەتاح

بە گواستنەوەى وێستگەیەکى کارەبا لە کەلارەوە بۆ پێباز، کێشەى نزمى ڤۆڵیتییەى کارەباى ناحیەکە چارەسەر دەکرێت.

عەدنان عەلى، بەڕێوەبەرى ناحیەى پێباز بە 964ـى وت، ماوەیەکى زۆرە کێشەى نزمى ڤۆڵتییەى کارەبامان هەیە، بەشێوەیەک لە وەرزى هاویندا ناتوانێت سپلێت ئیش پێبکات، چونکە ڤۆڵیتییەکە 160 لە کاتێکدا دەبێت 220 بێت.

“هۆکارى نزمى ڤۆڵیتییەکە ئەوەیە کارەباى پێباز لەوێستگەیەکى کەلارەوە دێت و تا دەکات بە پێباز ڤۆڵتییەکەى دادەبەزێت”، بەڕێوەبەرى ناحیەکە واى بە 964 وت.

بەپێى راگەیەنراوێکى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ به‌ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست له‌سه‌ر بودجه‌ی 8%ـى داهاتی كاره‌با بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای وێستگه‌ی موبایلی  33kv ناحیه‌ی پێبازو راكێشانی فیده‌ره‌كانی وێستگه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی وێستگه‌ی 132kv كه‌لار2.

بە وتەى عەدنان عەلى، بڕیارە دواى تەواوبوونى وێستگەى کارەباى گەرمیان کە لە نزیک زانکۆى گەرمیان دروست دەکرێت و ئێستا 85%ـى کارەکانى تەواو بووە، وێستگەى شەهیدان بگوازرێتەوە بۆ پێباز.

وەک ئەوەى عەدنان عەلى باسى دەکات، بە گواستنەوەى ئەو وێستگەیە کێشەى کەمى ڤۆڵیتییەى پێباز 100% چارەسەر دەبێت.

بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان

بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان