یارییەکی بەهێزیان هەیە

ئەمشەو راهێنەری یانەی دهۆک دووردەخرێتەوە؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌مشه‌و دێربییه‌كی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و نه‌ورۆز رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، راهێنه‌ری دهۆكیش له‌ دووڕیانی دوورخستنه‌وه‌دایه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی 28 له‌ یاریگه‌ی دهۆك كاتژمێر 10ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو یانه‌ یاریزانی به‌هێزیان له‌خۆگرتووه‌.

شڤان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك به‌ 964ی راگه‌یاند، چوار یاریزانیان به‌هۆی سزا و پێكانه‌وه‌ یاریی ناكه‌ن، باقیی یاریزانه‌كانی دیكه‌ ئاماده‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له‌ یانه‌ی دهۆك به‌ 964ی راگه‌یاند، جه‌ماوه‌ری دهۆك له‌ ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ رازیی نین و به‌ كاركردنی راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د خه‌له‌فیش ئاسووده‌ نین، بۆیه‌ به‌ دوور نازانرێت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ بردنه‌وه‌ تۆمار نه‌كات، راهێنه‌ره‌كه‌ دووربخرێته‌وه‌.

پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌، هه‌ردوو یانه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانیان 41 خاڵه‌ و دهۆك له‌ پله‌ی شه‌شه‌م و نه‌ورۆزیش له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ركابه‌رییه‌كه‌ به‌هێزتر بێت.

جه‌ماوه‌ری دهۆكیش ئه‌مشه‌و بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بن و چاوه‌ڕێی كه‌شێكی وه‌رزشیی گه‌رم ده‌كرێت.

سەرۆکی یانەی دهۆک لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا

سەرۆکی یانەی دهۆک لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا