محەممەد رەسولۆف . فۆتۆ: ئاژانسەکان
سزای زیندانیكردنی هه‌بوو
سینه‌ماكارێكی ئێرانی وڵاته‌كه‌ی به نهێنی جێهێشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محەممەد رەسولۆف دەرهێنەری سینه‌مایی ئێرانی، وڵاته‌كه‌ی جێهێشت دوای چەند رۆژێک لە دەرکردنی حوکمی زیندانی بەسەریدا.
محەممەد رەسولۆف دەرهێنەری ئێرانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە دەرکردنی حوکمی زیندانیکردن بەسەریدا بە تۆمەتێكی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە سەروبەندی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی فیلمی کان، کە فیلمە نوێیەکەی بەشداری تێدا دەکات، ئێرانی جێهێشت.
رەسولۆف کە فیلمی “تۆوی هەنجیری پیرۆز” بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵکی كان نمایش دەکرێت، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاشكرای كردووه ئێرانی جێهێشتووه و له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، “سوپاسی هاوڕێ و ناسیاوەکانم و ئەو کەسانە دەکەم کە هاوکارییان کردم، كه هه‌ندێكیان ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، بۆ ئەوەی سنوورەکان بەجێبهێڵم و بگەمە شوێنێکی سەلامەت”.
حكومه‌تی ئێران له رۆژانی رابردوو سزای پێنج ساڵ زیندانی و جه‌ڵده‌كردن و پێبژاردنی به‌سه‌ر ره‌سولۆف سه‌پاند.
محەمەد ره‌سولۆف (52 ساڵ) لە مانگی تەمووزی ساڵی 2022 دەستگیرکرا، بە تۆمه‌تی هاندانی ئەو خۆپێشاندانانەی، کە دوای رووخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە مانگی ئایاری هەمان ساڵ لە باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا و زیاتر لە 40 کەسی کوشت.
محەممەد رەسولۆف له فێستیڤاڵی به‌رلینی 2020 خه‌ڵاتی ورچی زێڕینی له فیلمی “شه‌یتان بوونی نییه” به‌ده‌ستهێنا، كه باسی له نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌كرد.