لە پلەی چەندەمە؟
زاخۆ دوو خاڵی له ده‌ست دا
964+
شڤان عه‌بدوڵا
یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا دوو خاڵی گرنگی له ده‌ست دا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رخ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ ئێواره دووشه‌ممه 13.5.2024 له یاریگه‌ی زاخۆ كرا و تیپی خاوه‌ن یاریگه چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنی له ده‌ست دا.
یانه‌ی زاخۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانی زۆرباشن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێواره نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات.
حەیدەر ئەحمەد، یاریزانی یانەی کەرخ بە 964 وت، “بەدەستهێنانی خاڵێک لەگەڵ یانەیه‌ک کە رکابەری لەسەر ریزەکانی پیشەوەی خولەکە بکات، شتێکی گرنگە بۆمان، خوشحاڵین بەم یەکسانبوونە و خاڵێک گرنگە”.
هه‌روه‌ها جەعفەر عوبەیز، بەرگریکاری یانەی کەرخ بە 964 وت، “یانەی زاخۆ یانەیه‌کی جەماوەرییە و یەکسانبوون لەگەڵ زاخۆ ئەنجامێکی زۆر باشە بۆمان”.
یاریزانانی زاخۆ به تووڕه‌یی یاریگه‌یان جێهێشات و ئاماده‌نه‌بوون بۆ 964 قسه بكه‌ن.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی زاخۆ هه‌ر له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه به 48 خاڵ و یانه‌ی كه‌رخیش له پله‌ی 16یه و 26 خاڵی هه‌یه.