بزانە باوکى چى دەڵێت؟

کچێکى قەزاى شێخان 5 رۆژە بێسەروشوێنە

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ماوەی پێنج رۆژە کچێک لە قەزای شێخان لەماڵ دەرچووە و تائێستا بێ سۆراغە، بە وتەى باوکى کچەکەى لەگەڵ خوشکێکى توشى دەماقاڵێ هاتووە.

کچەکە قوتابی پۆلی 9ـى بنەڕەتییە و تەمەنى 16 ساڵە

بە وتەى سەڵاح ئەحمەد کە باوکى کچەکەیە و قسەى بۆ 964 کردووە، کچەکەى لە رۆژى 9.5.2024، لە ماڵ دەرچووە و تائێستا سۆراغى نیە”.

وەک ئەوەى باوکەکە باسى دەکات، کچەکەى سەرقاڵى سەعی کردن بووە، خوشکەکەى داواى لێدەکات تۆزێ ناوماڵ رێکبخات، بەڵام دواتر دەبێت بە دەمەبۆڵەیان و کچە بچوکەکەى ماڵەوە جێدەهێڵێت.

ئەوان لە سۆراغەکانیاندا تەنیا ئەوەیان دەستکەوتووە کە لە کامێرایەکى چاودێرییەوە دەردەکەوێت کە سوارى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کامرى دەبێت و دواتر لە ئەلقوش دادەبەزێت.

پۆلیسى شێخان خاوەنى ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیرکردووە، بەڵام وەک ئەوەى باوکەکە باسى دەکات بێ تاوانە و ئەمڕۆ لەلاى پۆلیس سازشى بۆ کردووە.

وەک ئەوەى باوکەکە بۆ 964 دەیگێڕێتەوە، کچەکەى هیچ کێشەیەکى دەرونى و تەندروستى نییە، کامێراکانیان لێداوەتەوە و دواى کامرییەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى تر سەردەکەوێت و لە هەموو وێستگەکانیش بە تەنیایە و کەسى لەگەڵ نیە.

هەرچەندە باوکەکە سکاڵاى بردووەتە لاى پۆلیسى شێخان، بەڵام ئەوانیش بێ هەواڵن تەنیا ئەوە نەبێت پۆلیسى دهۆک داواى کردووە هەر کەسێک زانیارى لەسەر ئەو کچە هەیە، هێڵى گەرمى 104 ئاگادار بکاتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێنج رۆژە خوێندکارێکى زانکۆ بێسەروشوێنە

پێنج رۆژە خوێندکارێکى زانکۆ بێسەروشوێنە