نازانرێت جەڵتە بووە یان نا
هاوڵاتییەک لە کاتی شۆفێریدا گیانی لەدەست دا
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر روویدا و دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا و یه‌كێك له شۆفێره‌كان گیانی لەدەست دا، كه ده‌گوترێت پێش بهیهكدادانهكه جه‌ڵته لێیداوه.
ئەمڕۆ شەممە 11.5.2024 لە نزیک پارکی سامی عبدولڕەحمان رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تاکسی و مازدەیەکی تایبه‌ت روویدا و شۆفێری تاكسییه‌كه گیانی لە دەست دا.
هێمن حهمهدئەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە964ی وت، تا ئێستا دیارنییە شۆفێرەکە بەهۆی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، یان وه‌ك ده‌گوترێت پێش ئه‌وه‌ی رووداوەکە به هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی لەدەستداوە، چونکە ئەوەی ئێمە زانیاریمان هەبێت، پێش رووداوەکە جەڵتەی تووشبووه یان لەهۆش خۆی چووە، بەڵام لە کۆتاییدا پزیشکی دادی ئه‌مه یەکلا دەکاتەوە.
964 زانیاری هەیە، ئەو شۆفێره‌ی گیانی لەدەستداوە، پێشمەرگەیە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا