داخستنى کۆمپانیایەکى دەرمان بەهۆى فرۆشتنى دەرمانى بێ ستیکەر _ وێنە: KMCA وێنە: KMCA
نوسراویان بۆ کردوون
فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر دوو کۆمپانیای بەداخستدا
964+
وریا فەتاح
لەسەر ئەوەى دەرمانى بێ ستیکەریان فرۆشتووە، بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان دوو کۆمپانیاى هاوردەکردنى دەرمانی داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان KMCA، لە راگەیەنراوێکدا بڵاوىکردەوە، لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پابەندکردنی کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان، بە لێدانی ستیکەر لەسەر بەرهەمەکانیان، دوو کۆمپانیای دیکەی هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر داخستووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەی رونکردوەتەوە، کە هەردوو کۆمپانیاکە دەرمانى بێ ستیکەریان فرۆشتووە.
جەختیش کراوەتەوە کە تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
د.محەمەد خورشید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵ و کوالێتی دەرمان بە 964ی وت، “تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو”،
دکتۆر محەمەد خورشید ئەوەی وت، “نوسراومان بۆ سەرجەم دەرمانخانەکان کردووە کە نابێ بی ستیکەر دەرمان بفرۆشن”.