پۆستەکەی کامەران قەرداغی و کۆمێنتەکەی قوباد تاڵەبانی
کۆمێنتەکە ببینە
قوباد تاڵه‌بانی چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتده
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌نووسی ناوداری كورد كامه‌ران قه‌ره‌داغی پۆستێكی له فه‌یسبووك كردووه و باس له ده‌ركردنی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، قوباد تاڵه‌بانییش له كۆمێنت نووسیویه‌تی “ئینشائه‌ڵا”
كامه‌ران قه‌رەداغی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردوو مام جه‌لال بوو، له رۆژنامه ناوداره‌كانی وه‌ك ئەلحەیات بابه‌تی سیاسی ده‌نووسێت و له له‌نده‌ن ده‌ژیت، به‌ڵام دیاره حه‌زی له وه‌رزش هه‌یه و پۆستێكی كردووه و به عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، “ئه‌مڕۆ هه‌واڵی لاپه‌ڕه وه‌رزشییه‌كانی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، باسی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد تێن هاگ ده‌كه‌ن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، دوورخستنه‌وه‌شی ده‌بێته رۆژێكی خۆش بۆ هانده‌رانی مانچێسته‌ر”.
هه‌ر زوو قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان كۆمێنتی بۆ كردووه و نووسیویه‌تی “ان شا‌ءالله”.
قوباد تاڵه‌بانی به‌وه ناسراوه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی مانچێسته‌ر یونایتده و زۆر جاریش به درێسی یانه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێوه‌ی دیاره خه‌فه‌ت له ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه سوورپۆشه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر ده‌خوات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، یه‌كێكه له یانه ناوداره‌كانی جیهان و هه‌واداری زۆری هه‌یه، تاڵه‌بانی یه‌كێك له‌وان، به‌ڵام تیپه‌كه چه‌ند وه‌رزێكه و به تایبه‌تی ئه‌م وه‌رزه، ئه‌نجامه‌كانی زۆر خراپن و راهێنه‌ره‌كه‌شی بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی هانده‌رانی، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دووربخرێته‌وه.