لە 48 کاتژمێردا 12 ملیۆن عێراقی سەردانی پاسەوانی سنووریان کرد
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
ئەو ماوەیەی کە پاسەوانی سنوور دەستنیشانی کردبووە، کۆتایی هات و زیاتر لە 12 ملیۆن خەڵکیش سەردانی ئەو لینکەیان کرد کە بڵاویان کردبووەوە.
+964 بەدوای دوا زانیاری ژمارەی سەردانیکەراندا چوو کە لە 48 کاتژمێری رابردوودا سەردانی ئەو لینکەیان کردبوو کە پاسەوانی سنوور بڵاویان کردبووەوە.
لەو 48 کاتژمێرەدا، 12ملیۆن و 116 هەزار و 488 کەس سەردانی لینکەکەیان کردووە.
شەوی 15ـی ئەم وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لینکی فۆرمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنووری کارا کرد.
پێشتر کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە هەرێـمی کوردستان دەگرێتەوە، بە +964ی وتبوو، دەرفەتی دامەزراندن بۆ وەرگرتنی شەش هەزار کەس دەکرێتەوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە 41 ملیۆن کەسە، بەپێی ئاماری سەردانیکارانی فۆرمی پاسەوانی سنوور رێژەی %25 ی دانیشتوانی عێراق سەردانی فۆرمەکەیان کردووە.