لەبەردەم سایلۆ

جوتیارانى مەخمور گردەبنەوە

964+

وریا فەتاح

جوتیارانى مەخمور لە بەردەم سایلۆى مەخمور گردەبنەوە، ئەوان دەیانەوێت رێگرى بکرێت لە هاوردەکردنى گەنمى هەولێر بۆ مەخمور.

گردبوونەوەکە کاتژمێر 10:00 لەبەردەم سایلۆى مەخمور دەستپێدەکات.

بە وتەى زێوەر رۆستەم، نوێنەرى جوتیارانى مەخمور کە قسەى بۆ 964 کردووە، گردبوونەوەکەیان دژى هاوردەکردنى گەنمى کۆن و گەنمى پارە، کە لە هەولێرەوە بۆ مەخمور هاوردە دەکرێت.

وەک ئەوەى ئەو نوێنەرە باسى دەکات، ئەگەر رێگرى لەوە نەکرێت ئەوە دەبێتە هۆى ئەوەى رێژەیەکى زۆر لە بەرهەمى گەنمى ئەمساڵى جوتیارانى مەخمور وەر نەگیرێت.

هەرچەندە هیچ رێژەیەک دیارى نەکراوە بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى مەخمور، بەڵام بەقسەى نوێنەرەکەیان بێت، ئێستا 130 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆى مەخموردایە، کە تواناى گرتنى 220 هەزار تۆنى هەیە، بەمەش سایلۆکە زۆرى نەماوە پڕ ببێت، وەک دەشڵێت: ئەگەر رێگرى لەو هاوردەکردنەى گەنم نەکرێت، جوتیارانى مەخمور سەرگەردان دەبن.

وەزارەتى کشتوکاڵی حکومەتی عێراق رێککەوتنێکى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى کردووە بۆ وەرگرتنى بەرهەمى گەنمى ئەمساڵ، پێشبینیش دەکات بەرهەمى ئەمساڵى گەنم حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.

لە كۆبوونەوەی هەفتەى ناوەڕاستى مانگى نیسانى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى