ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولیر

دوای نزیکەی سێ کاتژمێر هێشتا ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنتڕۆڵنەکراوە، بەڵام پەیامنێری 964 دەڵێت، نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن.

هێزێکی زۆری زێرەڤانی و پۆلیس و ئاسایش لەشوێنی رووداوەکەن و رێگری دەکەن لەوەی خەڵک نزیکی بازاڕەکە ببێتەوە.

جگە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی زانیاری ئەوەیە تیمێکی زۆری ئاگر کوژێنەوە لە دەرەوەی شار هاتوون، تەنانەت چەند ئۆتۆمبێلەکی بەرگری شارستانی هێزی زێرەڤانیش هێنراون.