هەولێر لە ساڵێکدا نزیکەی ملیۆنێک نیو مەتر دوجای قیرتاو کراوە

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

ئامارەکانی وەزارەتی شارەوانی هەولێر، دەریدەخات لە ماوەی ساڵی 2022، شارەوانی هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن و نیو مەتر دوجای شەقامەکانی هەولێری قیڕتاو کردووە.

تاڤگە محەمەد، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی بە +964ی وت “لە سنووری شارەوانی هەولێر، لە ساڵی 2022، یەک ملیۆن و 410 هەزار و 120 مەتر دووجا قیرتاوکراوە، بەتێکڕا لەو ساڵە، حەوت هەزار و 132 تۆن قیر بۆ چاککردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی هەولێر بەکارهاتووە”.

بەپێی زانیاریەکانی +964 شارەوانی هەولێر تەنیا یەک کارگەی قیری هەیە.

سەرمەد محەمەد، بەڕێوەبەری کارگەی قیری شارەوانی هەولێر، دەڵێت هەفتانە 150 تا 200 تۆن قیڕ لە کارگەکەی ئەوان بار دەکرێت و بەسەر شەش شارەوانی لە هەولێر دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری کارگەی قیری شارەوانی هەولێر، ئەوەشی وت ” کوالێتی قیری کارگەکەمان لە جۆری “Job Mix”ە و بەشیوازێکی ئەندازیاری کوالێتی بەرز بەرهەم دەهێنرێت”.

بەپێی زانیارییە باوەکانی ئەندازیاری، لە وەرزی زستان پرۆسەی قیرتاوکردن کەمتر ئەنجامدەدرێت بەهۆی باران بارین کە راستەوخۆ کاریگەری بۆسەر قیرەکە دەبێت.