سلێمانى

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوونەوە لە سلێمانی، کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت، ئەمڕۆ، کرێکارێکى تەمەن 22 ساڵ کە خەڵکى شارى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانە، لە کاتى کارکردن لە باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەست دا.

وتیشى،”کرێکارەکە پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە و ئێستا تەرمەکەى لە پزیشکى دادییە”.

ماڵى ئەو کرێکارە لە عەربەتە و وەک کرێکار لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانى شارى سلێمانى کارى کردووە.

ئەمساڵ 35 کرێکار گیانیان لە دەستداوە

ئەمساڵ 35 کرێکار گیانیان لە دەستداوە