راهێنانیان پێکرا

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاستی زانستیی فەرمانبەرانی پێشدەخات

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانستی و هونەریی دەرمانسازانی هۆبەکانی تۆمار لەسەر کارگەکانی دروستکردنی بەرهەمە دەرمانسازییەکان و پزیشکییەکان و تەواوکەرە خۆراکییەکان، فەرمانبەرەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راهێنانیان پێکرا.

راهێنانەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ شەممە 4.5.2024، بە گوێرەی لێدوانی دکتۆر محەمەد خورشید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بۆ 964، “راهێنانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بووە، بۆ تۆمارکردنی بەرهەمە دەرمانسازییەکان و پزیشکییەکان بە ئامانجی دابینکردنی بەرهەمێکی سەلامەت، کاریگەر و کوالێتی بەرز بۆ هاوڵاتیان”.

راهێنانە زانستییەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر بەشار ئەلخالیدی لە دەزگای ئەگۆنیستی ئوردنی راهێنان بە زیاتر لە 40 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی جۆری و کۆنتڕۆڵی دەرمان کراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی وت، “راهێنانەکە ئاشنابوونی زیاتری بە چۆنیەتیی پشکنین و تەکنیکەکانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان لە کارگەکانی دروستکردنی بەرهەمە دەرمانسازییەکان و پزیشکییەکانی خستووەتەڕوو، هەروەها دەستەبەرکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکیی سەلامەت، کاریگەر و کوالێتی بەرز بەپێی ستانداردەکان بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق روونکراوەتەوە”.

دیمەنی بەشداربووانی راهێنانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان؛

+964صورة من منصة (شبكة):