لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم

لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری بارانبارین بەهێزتر دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە بروسکە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کاریگەریەکە زۆر دەبێت، هەروەها بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.

شەپۆلەکە کاریگەری هەبووە لەسەر پلەکانی گەرماش بەجۆرێک هەر ئەمڕۆ تا پێنج پلەیەک دادەبەزێت.

ئەمڕۆ هەینی 3.5.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س . لە هەندێک کات خێرایی کەمێک چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لەکات باران بارین ل ەنێوان (5 – 6) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 20
کەرکوک : 25
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 13