له هه‌ڵه‌بجه
ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خرێنه ناو خولێكی راهێنان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەشتوگوزاری هەڵەبجە سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى خولێكه بۆ ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره جوانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی فێری كاره ده‌ستییه‌كان بن و له ناوچه گه‌شتیارییه‌كاندا بابه‌ته‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه.
بۆ خوله‌كه تا 8.5.2024 ده‌رچووان ده‌توانن خۆیان ناونووس بكه‌ن و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی UNDP و رێکخراوی هاوکاری دارایی USAID به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چیا قاسم، بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كهشتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، نازانن ژماره‌ى ده‌رچووه‌كان چه‌نده، چونكه ده‌ڵێت ناونووسینیان بۆ خوله‌كه به‌رده‌وامه و كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خوله‌كه‌ش ماوه.
وتیشی “کردنەوەی خولی تایبه‌ته به راهێنان بۆ کارە دەستییەکان لە بواری بەرهەمە گەشتیارییەکان و رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ ده‌رچووه‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ى له خوله‌كه ده‌رده‌چن به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كاره ده‌ستییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه شوێنیان بۆ دابین ده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
خولەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و بڕوانامەی بەشداریکردنیش دەدرێت بە بەشداربووان و لە کۆتایی خولەکەشدا پێشانگایەکی کارە دەستییەکان بۆ بەشداربووان دەکرێتەوە.