دیمه‌نى جوتیارێك له‌ناو یه‌كێك له كێڵگه گهنمییهكانى سنوورى گه‌رمیان ... وێنه: 964+
به‌ئاسانیش گه‌نمه‌كه‌یان راده‌ست ده‌كه‌ن
له به‌غداوه دڵنیایی بۆ پاره‌ى ئه‌مساڵى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌غدا دڵنیایی ده‌دات كه شایسته داراییه‌كانى ئه‌مساڵى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت و وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مافه‌ى جوتیارانى هه‌رێم خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
ئه‌م قسه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندنى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌یانه‌وه هات، كه چه‌ند رۆژێكه ئه‌و شاندانه له به‌غدان.
وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له به‌غدان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و تاوتوێی دۆخی سایلۆکانی هەرێم و بڕی توانای ئەمبارکردن و ئەو رێکار و تەکنیکانەن کە پێویستن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێک تێگەشتنی باش هەیە لەنێوانیان لە بارەی پرسی گەنمی جوتیاران و وایان كردووه ئه‌مساڵ جوتیاران بەئاسانی بەرهەمەکانیان ساغ بکه‌نەوە.
له‌سه‌ر زارى وەزیری بازرگانی عێراقیش بڵاویكردووه‌ته‌وه “لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم هاوکار و هەماهەنگ دەبین و راستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکەین و بەرپرسیارین لەبەرامبەر پێدانی شایستەداراییەکانی جوتیاران”.
ساڵانە بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەلایەن حکومەتەوە وەردەگیرێتەوە و پرۆسەکەش لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.